ڕۆشنبیری یاسایی

Directions

ڕۆشنبیری یاسایی ربِنِأّ أّتّنِأّ فِّى أّلَدِنِيِّأّحٌَّسنِهِ وِفّى أّلَأّخَرِةّ حٌَّسنِهِ وِقِنِأّعٌذّأّبِ أّلَنِأّر

سبەی لە کفری کوڕەکانی لەتیف هەڵمەت پرسە بۆ دایکیان دادەنێن سبەی هەینی کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ هەموومان کوڕی مامۆستا (لەتی...
09/04/2026

سبەی لە کفری کوڕەکانی لەتیف هەڵمەت پرسە بۆ دایکیان دادەنێن
سبەی هەینی کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ هەموومان کوڕی مامۆستا (لەتیف هەڵمەت)ین و لە پرسەی دایکماندا دەست لەسەرسنگ دەوەستین ،
سبەی هەموو کچانی شار دەبنە کچی (لەتیف هەڵمەت) و پرچ دەڕنن بۆ مەرگی دایکیان ،

سبەی لەهۆڵی (مجازف) نەوەکانی لەتیف هەڵمەت و گروپی کفری رێوڕەسمی وەفا و شانازایی پیشانی کوردستانییان ئەدەن و
نایەڵن مامۆستا لەتیف هەڵمەت بەتەنیا بێت ،

خۆ تۆ چرای شەوی ماڵە هەژار نەبووی
بۆچی وا زوو کوژایتەوە
(لەتیف هەڵمەت)

سارای تەمەن 21 ساڵ بۆ ئازارێکی سادەی سک دەچێتە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی هەولێر، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە گیانیلەدەستدا...
09/02/2026

سارای تەمەن 21 ساڵ بۆ ئازارێکی سادەی سک دەچێتە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی هەولێر، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە گیانیلەدەستدا، باوکی بە چاوی گریان و دڵێکی پڕەوە وتی : سارا بڕبڕەی پشتم بوو.
بەداخەوە بەهۆی خوێندنی ئەهلی خوێندکاری تەمەڵ بە نمرەی پەنجا ئەبنە دکتۆر و قەسابخانە دا ئەنێن نەخۆشخانەی ئەهلی و حکومیە پڕبوە لە قەساب کەسانێک کە بەحەقی خۆیان ئەو شەهادەی پزیشکیەیان وەرنەگرتووە وا بڕوات خوا رەحم بەم میللەتە بکات .خوای گەورە سەبوری ئەم باوەکە بەڕێزە بات 😔

♦️ زنجیرەی خێزانسازی لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا ﷺ.♦️ مافی سەرجێیی و پاراستنی پەیوەندیی هاوسەرگیری!خێزان لە ئیسلامدا لەسە...
08/18/2026

♦️ زنجیرەی خێزانسازی لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا ﷺ.

♦️ مافی سەرجێیی و پاراستنی پەیوەندیی هاوسەرگیری!

خێزان لە ئیسلامدا لەسەر بنەمای خۆشەویستی، ڕێزگرتنی یەکتر و بەجێگەیاندنی ئەرک و مافە هاوبەشەکان دامەزراوە، شەریعەتی پیرۆزیش ڕێنمایی وردی داناوە بۆ پاراستنی شیرازەی ئەم پەیوەندییە و بەدوورگرتنی لە ساردی. وەڵامدانەوە و پڕکردنەوەی پێویستییە دەروونی و جەستەیییەکانی هاوسەران بەردی بناغەی ئارامیی ژیانی هاوسەرگیرییە، لە بەرامبەردا پشتگوێخستنی ئەم ئەرکانە بەبێ هۆکارێکی ڕەوا زیان بە خۆشەویستیی نێوانیان دەگەیەنێت، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ» پێشەوا بوخاری بە ژمارە (3237) و پێشەوا موسلیم بە ژمارە (1436) گێڕاویانەتەوە.
واتە: ئەگەر پیاو داوای هاوسەرگیریی (سەرجێیی) لە هاوسەرەکەی کرد و ئافرەتەکە ڕەتی کردەوە، و پیاوەکەش بە تووڕەیییەوە شەوی بەڕێ کرد، ئەوا فریشتەکان نەفرەتی لێ دەکەن تا بەیانی.
هاوسەرگیری پەیوەندییەکی شەرعییە لەنێوان ژن و مێرددا، و شەریعەتی ئیسلام ماف و ئەرکی هەردوولای دیاری کردووە. لە دەقی ئەم فەرموودەیەدا، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئاماژە بە حوکمی ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەر لەلایەن ئافرەتەوە دەکات بۆ پەیوەندیی هاوسەرگیری:
- سزا و شوێنەوارەکەی: ئەگەر ئافرەتێک بێ هۆکار داواکاریی هاوسەرەکەی ڕەت بکاتەوە و پیاوەکە بە تووڕەیی و ناڕەزایەتییەوە شەو بنوێت، فریشتەکان تا بەیانی نەفرەتی لێ دەکەن.
- کۆتاییهاتنی نەفرەتەکە: لە ڕیوایەتێکی دیکەی پێشەوا بوخاریدا هاتووە (حَتَّى تَرْجِعَ)، واتە: نەفرەتەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی گوناهەکە نەمێنێت؛ چ بە هاتنی بەیانی و نەمانی پێویستییەکە، یان بە پەشیمانبوونەوە و گەڕانەوەی ژنەکە بۆ جێگەکەی.
- ئەگەر ئافرەتەکە پاساوی شەرعیی هەبێت (وەک نەخۆشی، سوڕی مانگانه، یان هەر عوزرێکی تر)، ئەوا هیچ گوناه و تاوانێکی لەسەر نییە.
♦️ وانە، پەند و سوودەکانی فەرموودەكە:
1- گرنگیی بەدیهێنانی پێویستییە جەستەیی و دەروونییەکان
پاراستنی داوێنپاكی: پەیوەندیی سەرجێیی ئامرازێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی هاوسەران لە حەرام. وەڵامدانەوەی داواکاریی هاوسەر دەبێتە هۆی تێرکردنی حەزە سروشتییەکان و ڕێگری لە لادانی ڕەوشتی.
دابینکردنی ئارامیی دەروونی: پشتگوێخستنی ئەم لایەنە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستان و ئاڵۆزیی دەروونی لای هاوسەرەکە، کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئارامیی ناو خێزان.
٢. مافی هاوبەش و دادپەروەری لە پەیوەندیی خێزانیدا
- گەورەیی مافی هاوسەر: فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ گەورەیی مافی مێرد لەسەر هاوسەرەکەی لە ڕێکخستنی ژیانی پەیوەندی هاوسەریدا.
- ڕەچاوکردنی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە فەرموودەکە جەخت لەسەر مافی پیاو دەکاتەوە، بەڵام زانایان ئاماژەیان پێداوە کە پیاویش ئەرکی لەسەرە ڕەچاوی بارودۆخ و ئارەزووی هاوسەرەکەی بکات و بە شێوازێکی باش و نەرم مامەڵەی لەگەڵدا بکات «وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ». البقرة 288. واتە: وەک چۆن ئافرەتان ئەرکیان لەسەرە، بە هەمان شێوە مافیشیان لەسەر هاوسەرەکانیان هەیە بە شێوازێکی پەسەند و شایستە.
- پەیوەندیی هاوسەرگیری هاوبەشییەكی لایەنەکانی ژیانە؛ بەو پێیەی ژن ئەرکی ڕێزگرتن و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی پیاوی لەسەرە، پیاویش بێجگە لە خەرجی و دابینکردنی پێویستییەکان، ئەرکیشی لەسەرە كە بە سۆز، رێز و گوفتاری شیرین وەڵامی پێویستییە دەروونی و جەستەیییەکانی هاوسەرەکەی بەباشی بداتەوە.
٣. جیاوازی لەنێوان سەرپێچیی بێهۆکار و پاساوی شەرعی
- سەرپێچیی بێهۆکار (ڕەفتاری زیانبەخش): هۆشداریدانەکە بەر ئەو ئافرەتانە دەکەوێت کە بەبێ هیچ هۆکارێکی دەروونی یان جەستەیی، یان بۆ زیادكردنی کێشە و تۆڵەسەندنەوە، داواکاریی هاوسەرەکەیان ڕەت دەکەنەوە.
- ڕێزگرتن لە پاساوی شەرعی: ئەگەر ئافرەتەکە نەخۆش بێت، سەرقاڵی عیبادەتێکی فەرز بێت، لە کاتی سووڕی مانگانەدا بێت، یان ماندوویەتییەکی لەڕادەبەدەری هەبێت کە زیانی پێ بگەیەنێت، ئەوا ڕەتکردنەوەی بە سەرپێچی هەژمار ناکرێت و هیچ گوناهێکی لەسەر نییە.
٤. کاریگەریی ڕەفتارەکان لەسەر پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و پەروەردگار
- سزای دروستکردنی ناڕەزایەتی بێپاساو: هۆشداریدان بە نەفرەتی فریشتەکان، نیشانەی ئەوەیە کە تێکدانی شیرازەی خێزان و تووڕەکردنی بێپاساوی هاوسەر لە گوناهە گەورەکانە.
- دەرگای پەشیمانبوونەوە (تەوبە): لە ڕیوایەتەکەی تردا («حَتَّى تَرْجِعَ») ڕوون دەبێتەوە کە تەنیا بە پەشیمانبوونەوە یان بەسەرچوونی کات و ڕازیبوونی هاوسەرەکە، سزاکە لادەچێت، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەزەییی خوایی.
٥. بەهای نەرمی و پاراستنی شیرازەی خێزان.
- ڕێگری لە ساردیی خێزانی: ئەم ڕێنماییە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی ساردی، کینە و درزکەوتنە نێوان هاوسەران، کە زۆرجار ڕەتکردنەوەی بەردەوام دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی خێزان.
- پەیامی فریشتەکان: بەکارھێنانی دوعای فریشتەکان وەک هۆشدارییەک، نیشانەی گیرابوونی دوعای ئەوان و گرنگیی بابەتەکەیە لە ڕوانگەی شەریعەتەوە.

ئا: یاسین ئەحمەد زەنگەنە
راوێژكاری خێزانی و پەروەردەیی.





پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

نامەیەکی کاریگەر ...پیاوێک ووتی :من خێزانێکی باشم دەناسی ، ڕۆژێکیان باوکەکە ووتی : من کچێکم هەیە دەمەوێ بیخوازیت و منیش ...
08/15/2026

نامەیەکی کاریگەر ...
پیاوێک ووتی :من خێزانێکی باشم دەناسی ، ڕۆژێکیان باوکەکە ووتی : من کچێکم هەیە دەمەوێ بیخوازیت و منیش پێشکەشت بکەم ...
کاتێ چووم بۆ بینینی شەرعی کچەکە ...جگە لەوەی جوان نەبوو ، بڕێک تەمەنداریش بوو ...
بڕیارمدا نەیهێنم ، ئەویش بە ئاشکرا هەستی بەمە کرد لە ڕووخسارمدا ...پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە ووتی : تۆ دوا پیاو دەبیت کە ڕووخساری من ببینێت بە مەبەستی هاوسەرگیری ...!!

ئەوێم بەجێ هێشت و گەڕامەوە ماڵەوە ، سەیر بوو ئەو شەوە خەوم لێ نەئەکەوت ...بڕواناکەن لەدڵەوە هەستم بە خۆشەویستی کرد بۆی ...شێوەیم لەبیر کرد بوو ، بیرم لە ووشەکانی دەکردەوە ...و هەر ئەو شەوە ووتم واللە منیش نایەڵم کەسی تر جگە لە من بۆ هاوسەرگیری سەیری ڕووخسارت بکات ...
نەمتوانی زۆر چاوەڕێ بم ...دەمەو بەیان لەدەرگای ماڵەکەم دا..باوکی دەرگای کردەوە .،پێی ووتم : فەرموو ...خێرە کوڕەکەم ...؟
پێم ووت : هەر ئەمڕۆ مارەی دەکەم ...
باوکەکە باوەشی پێداکردم و چاوی پڕ فرمێسک بوو ، ووتی :ئەم کچەم دوا ئاواتی من بوو کە لە ماڵی خۆییدا ببینم ..
لەوەڵامدا ووتم : بابە گیان بێخەمبە ، ئەمە ژنی منە لە دنیا و لە بەهەشتیشدا...
پەیوەندییم بە هاوڕێیەکمەوە کردو تەواوی کارەکانی مارە بڕینەکەی بۆ ڕێکخستم ...کە منی بینی پێی ووتم : من دەزانم بەزەییت بەمن دا هاتەوە .،بۆیە هاوسەرگیریت لەگەڵ کردم ،منیش پێت ئەڵێم هەرگیز لەم هاوسەرگیریە پەشیمان نابیتەوە ...
بەڵێ هێنام و واللە ئەوەندە جوان بوو لەبەرچاوم تا ئێستاش وا دەزانم حۆریەکی سەرزەوییە ..
من ئێستا کوڕ و کچیشم لێی هەیە ...
ئەم مناڵانە گوڵی ژیان و هاوسەرەکەشم باخچەکەیەتی ،،..تا ئەوەی کە ئەم بابەتە دەنووسمەوە و هەتا ئێستاش ڕۆژێک دەنگی بەسەرما بەرز نەکردۆتەوە ، ئەسڵەن هەر تووڕەشی نەکردووم ...هەمیشە بۆ ئەم نیعمەتە سوپاسگوزارم..

جوانی تەنها جوانی ڕووخسار نیە ...تەمەن ژمارەیەکە وهیچی تر ...بەڵکو جوانی ڕاستەقینە لە ڕۆح و دڵدایە و تەمەن ناناسێ ...هەر ئەوەش پێویستە بۆ هاوسەرگیریت ...!!

حەسەن کەلاری

08/15/2026

08/13/2026

مسوڵمانان تکایە با هەڵوێستمان هەبێت

08/13/2026

ئازادی بۆ مامۆستا ئارام خەلەکانی ✌🏻

بسم اللە الرحمن الرحیمبۆ ئاگاداری مسوڵمانان و ئێوەی بەڕێز ، دوێنێ مامۆستا ئارام خەلەکانی لەلایەن ئاسایشی گشتی سلێمانی بە...
08/12/2026

بسم اللە الرحمن الرحیم
بۆ ئاگاداری مسوڵمانان و ئێوەی بەڕێز ، دوێنێ مامۆستا ئارام خەلەکانی لەلایەن ئاسایشی گشتی سلێمانی بەشی ئۆپڕاسیۆن داوای لێکراوە سەردانیان بکات ، دوای سەردانیکردن مامۆستا ئارام دەسگیردەکرێت و دوای چەن کاتژمێرێک هەڵدەکورترێت سەرماڵەکەی و هەرشتێک لە سەیارەو مۆبایلو پارە هەبووە بردویانە ، ئێمەش تائێستا ئەوەندە دەزانین دەربارەی چارەنوسی مامۆستا ، ️ اللّٰه ﷻ دەرگای خێری لێبکاتەوە.
‌ والسَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه

کچێک ووتی: لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا لەباخێکی گشتی پیاسەمان دەکرد لەناکاو باوکم بەڕێکەوت ئێمەی بینی.کچێک ووتی: لەگەڵ خۆشەویست...
08/12/2026

کچێک ووتی: لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا لەباخێکی گشتی پیاسەمان دەکرد لەناکاو باوکم بەڕێکەوت ئێمەی بینی.
کچێک ووتی: لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا لەباخێکی گشتی پیاسەمان دەکرد لەناکاو باوکم بەڕێکەوت ئێمەی بینی.
نیگایەکی سادەی کردو بێ ئەوەی خۆی تێک بدا یان کاردانەوەیەکی هەبێت لەڕۆشتنی خۆی بەردەوام بوو.
زۆر ترسام نەمدەزانی دەبێ چی بکەم تەنانەت قسەیەکشی لەگەڵ نەکردم ئەمەش تووشی شڵەژانی کردم.
هەر چۆنێک بێت ئەو ڕۆژە تێپەڕی و کاتێ باوکم بۆ ئێوارە گەڕایەوە ماڵەوە، لەژوورەکەم نەمدەوێرا بێمە دەرێ دەترسام بمکوژێت.
ئەو بەو پەڕی ئارامی و هێمنییەوە بانگی کردم، کاتێ چووم بۆلای، بێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم ڕژانە سەر گۆنام.
باوکم ووتی: کچی من! نەبترسە و نە بگری، من ڕێگەت پێ دەدەم کە خۆت ڕاستی یەکە بدۆزیتەوە!
پرسیم: چۆن؟
ووتی: تێلی بۆ بکەو دەنگی سپیکەرەکە بدەرە دەرێ و پێی بڵێ بیرتە ئەم بەیانییە باوکم من و تۆی لە باخەکە بینی؟ لێیدام و پێی ووتم کە پێویستە تۆ بێیت بۆ داوام بۆ ئەوەی هەڵەکەمان ڕاست بکەینەوە، ئەگەر وانەکەیت ئەوا من دەکوژێت!
پاش کەمێک بێدەنگی ووتی: گوێبگرە من وەفادارم بەرامبەر بەتۆو زۆرم پێ خۆشە تەواوی ژیانم لەگەڵ تۆدا بم، بەڵام وەک خۆت دەزانیت نە شوێنێکم هەیە تۆی تیا نیشتەجێ بکەم و نە کارێکی جێگیرشم هەیە، لەبەر ئەوە زۆر داوای لێبوردنت لێ دەکەم کە لەبەر من تووشی ئەو بارودۆخە هاتوویت، ڕاستەوخۆ تەلەفۆنەکەی داخستەوەو ژمارەکەی منی بلۆک کرد.
بۆ ساتێک تووشی شۆک بووم هەستم بەسەرگێژخواردن دەکرد تەواوی پەیمان و بەڵێنەکانی لە مێشکمدا دەزرینگانەوە، ئەی ئەو ووتە هەنگوینیانەی کە لە یادگاری دا جێگربووبوون؟!
بەو پەڕی شەرمەوە سەرم بەرزکردەوەو ڕوومکردە باوکم
پێی ووتم: کچەکەم نیەتی ئەو جۆرە پیاوانە بزانە، تکایە! بەهیچ کامیان کاریگەر مەبە، ئەوەی تۆی دەوێت دەرگای ماڵەکەت دەکاتە ڕێگە نەک سەر شەقام وناو باخچەکان.

Address

Canada
Canada, KS

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕۆشنبیری یاسایی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category