مریشکی سور

مریشکی سور زانیاری سود بەخش

30/01/2023

ئامادەکردنی مریشکی سور

مریشکی سور یان بە "پیر" ناسراوە، یەکێکە لەو جۆرانەی مریشك کە تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی:

مریشکی سور بەپێی ئەندامانی خێزان

خوێ بەپێی پێویست

زەیت

گەڵای غار

پیاز یان لیمۆ بەپێی ئارەزوو

ئامادەکردنەکەی:

مریشکەکە بشۆرەوە و بیکەرە مەنجەڵێکەوە بەبێ ئەوەی ئاو و خوێی تێبکەیت، بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا کەمێك ئاو دەداتەوە، ئینجا چاوەڕێ بکە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت و سووردەبێتەوە.

دواتر ئاو و خوێ و گەڵای غاری تێبکە لەگەڵ کەمێك زەیت، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت دەتوانیت چەند قاژێك لیمۆ یان پیازی تێبکەیت.

دەتوانیت ئاوی زۆر تێنەکەیت گەر دەتەوێت هەموو ئاوەکەی هەڵبمژێت و گۆشتەکەی ناسك بێت، ئەگەریش ئارەزوو دەکەیت ئاوی هەبێت ئەوا کەمێك زیاتری تێبکە.

بیکەرە سەر ئاگرێکی کز و سەری دابخە تا بۆماوەیەکی باش دەکوڵێت و بەتەواوەتی پارچەکانی نەرم دەبێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

چۆنیەتی ئامادەکردنی جەرگی مریشک بە سیرجەرگی مریشکی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و ئامادەکردنیشی ئاسان و خێرایە و رێژەیەکی ک...
24/01/2023

چۆنیەتی ئامادەکردنی جەرگی مریشک بە سیر

جەرگی مریشکی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و ئامادەکردنیشی ئاسان و خێرایە و رێژەیەکی کەم کالۆری لە خۆ دەگرێت
لەم بابەتە ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی ئامادەکردنی جەرگی مریشک بە سیر
پێکھاتەکان :
• یەک کیلۆ جەرگی مریشک .
• پیازێکی مام ناوەند (ووردکراوە) .
• سیرێکی کوتراو .
• سێ کەوچکی گەورە زبدە .
• دوو موکەعەبی ئاوی گۆشت (ماجی)
• نیو کەوچک کەرەوزی ووشک کراو، کاری، بیبەری سوور .
• نیو کوپ کەرەوزی ووردکراو .
• نیو کوپ ئاوی لیمۆ .
• نیو کوپ قارچک
• ھەندێک زەنجەفیلی کوتراو و خوێ .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
- مەنجەڵێک دەھێنین و زبدەکەی تێدا دەتاوێنینەوە، ئینجا پیازەکە سور دەکەینەوە بۆ ئەوەی لەناوی بتوێتەوە و ئینجا ھەندێک زەنجەفیلی تێدەکەین لەگەڵ سیر و پێکھاتەکەی تێکەڵ دەکەین .
- ئینجا پیازەکە لەگەڵ قارچکەکە تێکەڵ دەکەین لەسەر ئاگرێکی ھێمنی دادەنێنین بۆ ماوەی سێ خولەک .
- ئینجا جەرگەکە لەگەڵ پیاز و قارچکەکە تێکەڵ دەکەین و بەھاراتی بۆ زیاد دەکەین، ئینجا ھەردوو موکەعەبی ماجیەکە و بە جوانی تێکی دەدەین .
- سەر مەنجەڵەکە دادەخەین و ئینجا لەسەر ئاگرێکی ھێمنی دادەنێین بۆ ماوەی ١٢ – ١٨ خولەک .

Address

Erbil
Irbil
44001

Telephone

+9647834676916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مریشکی سور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to مریشکی سور:

Shortcuts

Share

Category