Quality Space کوالێتی

Quality Space کوالێتی دەزگای میدیای کوالیتی میدیایەکی سەربەخۆیە و مۆڵەتی رەسمی هەیە کار لەسەر کوالیتی و هۆشیاری تەندروستی و خۆراک دەکات

بۆ پەیوەندی کردن 07706036767

18/09/2026

کاتی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە کوردستان راگەیەندرا
👇👇

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد...ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێز ( د.س...
17/09/2026

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد...

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێز ( د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری بەڕێز (د.سامان حمە خورشید) ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد و لەلایەن بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی پێشوازی لێكرا.
لەو سەردانەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی کرا بەڕێز وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پزیشكانی كارمەندانی سنووری بەڕێوبەرایەتیەكە كرد بۆ بەردەوامبوونی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەن لەپارێزگای سلێمانی ..

وەرزیری تەندروستی: دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان نەماوە.👇
17/09/2026

وەرزیری تەندروستی: دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان نەماوە.👇

بەوێنە/  به‌ڕێوه‌چونی پێنجەمین کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی ...
16/09/2026

بەوێنە/ به‌ڕێوه‌چونی پێنجەمین کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی ...

هەولێر: ڕاگەیاندنی بەڵێننامەی میدیایی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە دەستەی پاراستن و چاک...
16/09/2026

هەولێر: ڕاگەیاندنی بەڵێننامەی میدیایی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەولێری پایتەخت، لە مەراسیمێکی فەرمیدا بەڵێننامەی کاری میدیایی ژینگەیی ڕاگەیەندرا.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، و نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و لێپرسراوی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و چەند بەرپرسێکی حکومی بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا، مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ڕایگەیاند کە مایەی شانازییە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیماننامەیەکی لەم شێوەیە بۆ میدیای ژینگەیی ڕادەگەیەنرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەنگاوە نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆرییە بۆ پاراستنی ژینگە، و جەختی کردەوە کە بە پشتگیریی وەزیری ژینگەی عێراق، هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆژەیە بۆ سەر ئاستی عێراقیش فراوان بکرێت و بگەیەنرێتە دەرەوەی هەرێم.

لە کۆتاییشدا، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی میدیا لە داکۆکیکردن لە ژینگە کرایەوە و بڕیاردرا کە لە داهاتوودا کار و پرۆژەی پراکتیکیی زیاتر بۆ پلان و بەرنامەی کاری میدیاکاران جێبەجێ بکرێت، ئەوەش لەپێناو برەودان بە هۆشیاریی ژینگەیی و گەیشتن بە ژینگەیەکی خاوێن و تەندروستتر لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

هەر لەو مەڕاسیمەدا، زنجیرە بەرنامەی ئایندەی ژینگە، کە ۲٦ زنجیرەیە بە دیاری درا بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.

لە کۆتایدا، سوپاس بۆ دەستە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، و ڕێکخراوی گرین یارد، و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران، کە پاڵپشت بوون بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە؛ و لە ئایندەیەکی نزیکدا کاری لەسەر دەکرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیە.

{ پێدانی ڕێنمایی تەندروستی بۆ مەلەوانگەکان } ئەمڕۆ ڕێکەوتی  ٢٠٢٦/٩/١٤ هۆبەی چاودێری تەندروستی، هەستا بەئەنجام دانی کۆبون...
14/09/2026

{ پێدانی ڕێنمایی تەندروستی بۆ مەلەوانگەکان }

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١٤ هۆبەی چاودێری تەندروستی، هەستا بەئەنجام دانی کۆبونەوەیەک لەگەڵ خاوەن مەلەوانگەکانی ناو شاری سلێمانی، بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی تەندروستی.
لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی ڕێگاکانی گواستنەوەو خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان، وەپێدانی ‌حەبی کلۆر بەسەر خاوەن مەلەوانگەکاندا بەمەبەستی پاکژکردنەوەی ئاوی مەلەوانگەکان.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا زەنگەنە، پزیشک و پسپۆڕی دیاری بواری پزیشکی و تەندروستی گشتی، بە فەرمی وەک ڕاوێژکار و سەرپەرشتیاری پ...
13/09/2026

دکتۆر گۆران عەبدوڵڵا زەنگەنە، پزیشک و پسپۆڕی دیاری بواری پزیشکی و تەندروستی گشتی، بە فەرمی وەک ڕاوێژکار و سەرپەرشتیاری پزیشکانی پسپۆڕ لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی ئیدینبەرە لە بەریتانیا دەستنیشان کرا.

https://kurdistanidc.org/ku/hawal/41718/

13/09/2026

یەکێک لەو بەشە گرنگانەی پەیوەندی بە تەندروستی هاوڵاتی یانەوە هەیە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری یە

پسپۆڕێکی خۆراک بڕوانامەی Lead Auditor بۆ ISO 22000 بەدەستهێنا..
13/09/2026

پسپۆڕێکی خۆراک بڕوانامەی Lead Auditor بۆ ISO 22000 بەدەستهێنا..

چەند بڕیارێك لەقائیمقامییەتی سلێمانییەوە👇👇
13/09/2026

چەند بڕیارێك لەقائیمقامییەتی سلێمانییەوە👇👇

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Quality Space کوالێتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share